"بکوژە مەترسیدارەکە" لە سلێمانی دەستگیرکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بکوژی هاوسەر و دوو منداڵەکەی ناوچەی دۆرەی بەغدادی لە سلێمانی دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت " رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٣١ لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغداد تۆمەتبار (مروان طالب حسن) بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی بەناوی (بان عبداللە حسن) و دوو منداڵی هاوسەرەکەی بەناوەکانی (ایمان) و (یونس) بەچەکی جۆری (دەمانچە)دەکوژێت و تۆمەتبار دوای رووداوەکە لەبەغداد چەند ناسنامەیەکی ساختە دروستدەکات و خۆی لەهێزە ئەمنییەکانی عێراق حەشار دەدات و دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵدێت، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن،
بەچەند ناسنامەیەکی ساختەوە لە یەکێک لەهۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە ٢٠٢٤/١١/١٠ دەستگیرکرا.
لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
|