هەواڵ

لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 10 زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان
شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بۆ روونکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی 10 لە بەغدایە و ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت "ئەمڕۆ یان یەکشەممە گوژمەی یەکەمی پارەکە دەگات".

تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ گوژمەیەکی وەک پارەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆران نەناردووە و وەک خۆی دەڵێت "کێشە لەو لیستی مووچەیەدا هەیە کە هەرێم بۆی ناردوون".

بە وتەی بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان، لەئێستادا هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی پارەکە نەماوە، بڕیارە زیاتر لە 500 ملیار وەک گوژمەی یەکەمی پارەکە بگات.

لەوبارەیەوە، د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "ئەگەر ئەمڕۆ تاوەکو ئێوارە وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان نەدات، بە ئەگەری زۆرەوە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو".
2024-11-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.