هەواڵ

تەندروستیی هەرێم داوای هاوکاریی لە وڵاتان دەکات

ئاژانسی نها...

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای هاوكاری له‌ كونسڵخانه‌ی وڵاتان و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

د.دیار ئیبراهیم  ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات هه‌م توشی كه‌می پێداویستی پزیشكی ده‌بین و فشارێكی زۆریش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی، بۆیە داوای هاوکاریمان لە وڵاتان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئیستادا دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە شاری هەولێر لە مەترسیدایە.
2020-08-06
زیاتر...