تەرمی ئەو کچەی لە زێی بچوک خنکا دۆزرایەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
دوای زیاتر لە 20 کاتژمێر بەسەر خنکانی کچێکی تەمەن 16 ساڵان لە وەزای تەقتەق، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.
کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی (ل، س، ع) لە قەزای تەقتەق کەوتە ناو ئاوی زێی بچوک و خنکا.
لەو بارەیەوە، گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە دەڵێت "بە هەوڵی تیمەکانی غەواس و بەرگریی شارستانیی کۆیە، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".
|