ئابوری

بەغدا لەبارەی بودجەوە بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هەرێم دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە هەمواری بڕگەیەکی یاسای بودجە بگاتە پەرلەمانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە هەمواری بڕگەی دووەمی ماددەی 12ی یاسای بودجە كە تایبەتە بە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەم درێژكردنەوەیەی وەرزی یاساداناندا دەنگی لەسەر بدرێت.

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی "هەموارەكە حكومەت پەسەندیكردووە، بەڵام هێشتا نەهاتووەتە پەرلەمان، پاش گەیشتنی لەلایەن لیژنەی داراییەوە گفتوگۆ و راپۆرتی لەسەر دەكرێت".

لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هەمواری بڕگەی تایبەت بە هەناردە و گواستنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندكرا و بەپێی ناوەڕۆكەكەشی، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە بە 16 دۆلار دیاریكرا.
2024-11-12
زیاتر...