یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم داوای چوار پۆستی حکومەت و چوار وەزارەت دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم داوای پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی هەرێم یەک جێگری هەبێت و بۆ یەکێتی بێت، سەرۆکی حکومەت یەک جێگری هەبێت و بۆ یەکێتی بێت، دەکات.
هەروەها داوای وەزارەتەکانی دارایی، شارەوانی، سامانە سروشتییەکان، داد دەکات، جگە لەوەش داوا دەکات نوێنەرایەتی حکومەت لە بەغدای پێبدرێت.
جێی باسە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاند، یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی و ئەندامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكهێناوە.
هاوکات نها نیوز لەبەدواداچونەکانیدا ناوی ئەندامانی لیژنەی دانوستانی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت بڵاوکردەوە کە پێکهاتوون لە؛ قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی لیژنەی دانوستان دەكات و هەریەك لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و رێواس فایەق و نزار ئامێدی و رزگار حاجی حەمە ئەندامانی ئەو لیژنەیەن.
|