کوردستان

‌بەرپرسێکی پارتی لەسەر کابینەی نوێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی رایدەگەیەنێت، بۆ پێکهێنانی حکومەت پارتی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری سەردانی لایەنەکان دەکات، دەشڵێت "ئاسان نییە کاتی پێکهێنانی کابینەی نوێ دیاریبکرێت".

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند ''ئاسان نییە کاتی پێکهێنانی کابینەی نوێ دیاریبکرێت، بەڵام پارتی دەیەوێت بەزووترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێندرێت".

سیوەیلی وتیشی "بۆ پێکهێنانی حکومەت پارتی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری سەردانی لایەنەکان دەکات، وە پارتی ڕازییە بە ئەنجامی هەڵبژاردن".

لەبارەی کۆمەڵی دادگەریشەوە ئەو بەرپرسە راشیگەیاند "بەشدارینەکردنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمان زیانە بۆ خۆیان و پڕۆسەی سیاسی".

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئاماژە بەوەش دەکات "چیتر ناکرێت ئەو دیو دێگەڵە هەبێت و پێویستە یەک حکومەت و پەرلەمان و هێزمان هەبێت.
 
2024-11-12
زیاتر...