ئابوری

شاندێکی دیکەی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق بیانوی هەیە بۆ لیستی مووچەی مانگی ١٠، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی داواکانی عێراق دەچێتە بەغدا.

سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێمی کوردستان وتی "وەزارەتی دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی 10بیانوو دەگرن و نیازی ئەوەیان هەیە پارە بەتەواوی نەنێرن و لێبڕین لە لیستەکاندا بکەن".

سەرچاوەکە وتیشی "بڕیاره شاندێکی دیکەی دارایی هەرێم بچنەوە بەغدا و ئەو داواکارییانەی بەغدا جێبەجێ بکەن”.
2024-11-12
زیاتر...