دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەک دژی مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب وەردەگرێت و "جەلسە"ی بۆ دانان
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بەهۆی جێبەجێنەکردنی یاسای ژمارە 67ی ساڵی 2017 سکاڵا دژی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئاوات جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکات.
دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بڵاویکردووەتەوە "سكاڵاكەمان لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب و وەزیری دارایی عێراق وەرگیرا".
وتوشیەتی "لە دادگای فیدڕاڵی عێراق، سكاڵایەكمان كرد لە (17/10/2024) لەسەر هەر یەك لە مەسرور بارزانی و ئاواتی شێخ جەناب تۆماركرا، ئەمڕۆ وەك سكاڵا وەرگیراو و كات بۆ جەلسەی دادگاكە دانرا".
بەوتەی میرانی "لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵاكە دژی هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی تۆمار کراوە بەهۆی جێبەجێنەکردنی یاسای ژمارە 67ی ساڵی 2017 کە تایبەتە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان".
"داوامانكردووە یاسای دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان جێبەجێبکرێت و دەرچووە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق دابمەزرێن". ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی وای وت
|