سۆران عومەر: فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن راستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن
نها نیوز- هەواڵەکان
ئەندامێکی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن راستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن و دوای وردبینیکردن بە بانکیی دەکرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریشە لە لێدوانێکیدا ئاشکرای دەکات "بەپێی یاسای بودجە و لەسەروو ئەویشەوە بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن راستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن".
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات "بە دەق هاتووە کە هەموو فەرمانگەیەک دەتوانێت لیستی مووچە بە واژۆی بەڕێوەبەر و ژمێریاری و وردبینی و بەشی یاسایی فەرمانگەکە بۆ عێراق بنێرێت، عێراق وردبینی دەکات و مووچەکان بە بانکی دەکات.
جێی باسە، لە یاسای بودجەدا هاتووە هەر پارێزگەیەکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات ئەگەر هاتوو پێیوابوو مافی دەخورێت.
|