ئابوری

بەفەرمی بەغدا هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی 10ی راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

ئاژانسی "بەغدا ئەلیەوم" بڵاویكردەوە، كۆی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان زیاترە لە مانگی پێشتر ئەوەش هۆكاری دواكەوتنی ناردنیەتی لەلایەن بەغداوە.

ئاژانسی "بەغدا ئەلیەوم" لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئاماژە بەوە دەکات، كە وەفدی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دیوانی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی كۆبونەتەوە و زانیارییەكانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ مانگی 10 رادەستكردوون و هەروەها بەرەو پێشچوونەكانی پڕۆسەی تەوتینی مووچەشیان بۆ باسكردوون.

سەرچاوەکەی ئاژانسەکە هۆکاری دواکەوتنی موچەی ئەو مانگە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "كۆی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم زیاترە لە مانگی پێشوو، و حكومەتی هەرێم هەوڵی ئەوە دەدات كە بەغدا پارەی مامۆستایان خەرج بكات كە وانەبێژ بوون و بە گرێبەست دامەزرێندراون، بۆیە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە و هەروەها بەغدا داواشی لە حكومەتی هەرێم كردووە كە داهاتی نانەوتی چەند مانگی رابردوو رادەست بكەن".

ئەوەش خراوەتە روو، بەپێی زانیارییەكان لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو یان زیاتردا، بەغدا گوژمەی یەكەمی پارە كە زیاتر لە 500 ملیار دینار دەبێت بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكات و تاوەكو كۆتایی هەفتەش تەواوكاری مووچە دەنێرێت.
 
2024-11-09
زیاتر...