هەواڵ

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

ئاژانسی نها...

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٤ پلە و نزمترین ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٠ بە ٣٠ و دهۆک ٤٢ بە ٢٥ و کەرکوک ٤٦ بە ٢٨ پلە دەبێت.
 
پێشتر بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی نهای وتبوو، لە یەکەم رۆژی جەژنەوە پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن.
2020-07-31
زیاتر...