هەواڵ

نرخی نەوت دابەزی


ئاژانسی نها..

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بە 43 دۆلار و 14 سەنت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

ئه‌مڕۆ هەینی  31ی ته‌مموزی‌ 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 43 دۆلار و 14 سەنت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 44 دۆلار فرۆشرا.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به 41 دۆلار و 18 سه‌نت بووه له‌ كاتێكدا دوێنێ‌  به‌ 40 دۆلار و 80 سه‌نت بوو.
2020-07-31
زیاتر...