هەواڵ

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی توشبوونی خۆی و خێزانه‌كه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

ئاژانسی نها...

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، توشبونی خۆی و خێزانه‌كه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ ناتوانن پێشوازی له‌هیچ كه‌سێك بكه‌ن.

ڕێبوار ته‌ها  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی  له‌په‌یامێكی پیرۆزبایی جه‌ژنی قورباندا رایگه‌یاندوه‌، ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ھه‌موان و جه‌ژنی كۆتایی ھاتنی ئه‌و باره‌ قورسه‌بێت كه‌ به‌ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر شانی مرۆڤایه‌تی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌م جه‌ژنه‌دا به‌و ھۆیه‌ی ماوه‌ی ھه‌فته‌یه‌كه‌ خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆستان و كه‌سوكاری بكات.

2020-07-30
زیاتر...