هۆکاری دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەلایەن نەتەنیاهۆ ئاشکرا کرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ سێشەممە بە هۆی "کەمبوونەوەی متمانە"، یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە و وەزیری دەرەوەی پێشوو 'ئیسرائیل کاتز'ی لە جێگە دانا.
نوسینگەی نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، (گیدۆن سار)ی وەک وەزیری نوێی دەرەوەی وڵات دەستنیشان کردووە.
بەپێی میدیا ئەمریکییەکان، گالانت و نەتانیاهۆ کە هەردووکیان لە پارتی ڕاستڕەوی لیکودن، ماوەی چەند مانگێکە ناکۆکییان هەیە لەسەر ئامانجەکانی شەڕی 13 مانگی ئیسرائیل لە غەززە لە دژی چەکدارانی حەماس.
ناتانیاهۆ دەڵێت، گالانت لێدوانی داوە کە "پێچەوانەی بڕیارەکانی حکومەت و بڕیارەکانی کابینەی حکومەتە". لە وەڵامدا گالانت دەڵێت "ئاسایشی ئیسرائیل هەمیشە ئەرکی ژیانم بووە و بۆ هەمیشەش دەمێنێتەوە".
|