ئێران زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداو بەتوندی وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەنجومەنی باڵای لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆسەر ئێران پەسندکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی چۆنیەتی و وادەکەی داڕێژراوە.
ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران کە پێشتریش فەرماندە بووە لە سوپای پاسداران بە میدیای ناوخۆی وڵاتەکەی دەڵێت "کاتی وەڵامدانەوە لە ئەستۆی هێزە چەکدارەکانە، چۆن هێرشەکە دەکرێت و چۆن دەبێت پەیوەستە بە پلانەکە، کات و شوێنی هێرشەکەش لە ئەستۆی پلانداڕێژەران دەبێت".
کەوسەری ئاماژە بە هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات و رایگەیاند "گروپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەتی ئێران لە هێرشی نوێی سەربازی بۆسەر ئیسرائیل رۆڵی گرنگیان دەبێت، وەڵامی سەربازیی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بە هاوکاری هێزەکانی بەرەی مقاوەمە یەکلابووەتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ رۆژنامهی "نیویۆرك تایمز"ـی ئهمریكی، بڵاویكردەوە، عهلی خامنهیی رابەی باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فهرمانی به بهرپرسانی سهربازی وڵاتهكهی كردووه ئامادهكاری بۆ هێرشی تۆڵهكردنهوه بۆسهر پێگه سهربازییهكانی ئیسرائیل بكهن.
|