نها نیوز – هەواڵەکان
بلومبێرگ لە هەواڵیکدا کە بۆچی تورکیا بەدوای ئاشتییەوەیە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و پەکەکە، رایدەگەیەنێت، تورکیا نیگەرانە لە لێکەوتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئێران و ئیسرائیل و بەهۆیەوە ئەدۆغان و دەوڵەتی باخچەلی هەوڵدەدەن لەگەڵ کوردە ناڕازییەکان بگەنە رێککەوتن. لەلایەکی دیکەشەوە ئاشتی ئەو وڵاتە لەگەڵ پەکەکە دەتوانێت ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمریکا کەمبکاتەوە.
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ کە بەشێوەیەکی جیاواز شرۆڤەی دۆخەکەی کردووە، دەڵێت "تورکیا نیگەرانە لە لێکەوتەکانی بەرەنگاربوونەوەکانی ئەم دواییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی نێوان ئێران و ئیسرائیل. بۆیە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیران و دەوڵەتی باخچەلی هەوڵدەدەن لەگەڵ کوردە ناڕازییە ناوخۆییەکان بگەنە رێککەوتن".
جێی ئاماژەیە، تورکیا لە یەک هەفتەی رابردوودا گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراوی بەخۆوە بینیوە. لەلایەک دەوڵەت باخچەلی پێشنیاری باشتر بوونی دۆخی ئۆجەلان لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە دژبەرەی تورکیای داوە. لەلایەکی دیکەشەوە پەکەکە رێک یەک رۆژ دوای ئەو پێشنیارە، هەوڵی هێرش بۆسەر ناوەندێکی پیشەیی سەربازی لە ئەنقەرە داو پاشان بەرپرسیارێتییەکەشی لە ئەستۆ گرت.
لەوبارەیەوە پەیامنێری بلومبێرگ رایگەیاندووە، ئەردۆغان لە 40 ساڵی رابردووی نێوان تورکیا و پەکەکە، ویستی دووبارەی ئاشت لەگەڵ ئۆجەلان و پەکەکەی بەهۆی ترسی ئەو وڵاتە لە چڕبوونەوەی ناسەقامگیرییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دواییەدا وەسف کردووە.
ئەو پەیامنێرە ئاماژەی بەوەشداوە رووبەڕووبوونەوە نوێیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و هاوپەیمانەکەی ئەمریکا، نیگەرانی توندی تورکیای بەدواوە بووە و ئەو وڵاتە ترسی هەیە لە تێوەگلان بە ئەو ئاڵۆزیانەوە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە "هەوڵی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی سنوری لە ناو سنورەکانی سوریا و لەئەنجامدا پشتگوێخستنی بۆ سەرکوتی کوردەکانی ئەو وڵاتەی ناسەرکەوتو وەسفکردووە، چونکە ئەمریکا و روسیا لەمپەرن لەسەر رێگای ئەو خەونەی تورکیا. بۆیە ئاشتی تورکیا لەگەڵ پەکەکە دەتوانێت ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمریکا، کەم بکاتەوە".
بەوتەی ئەو پەیامنێرە "تورکیا بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ پەکەکە ناچارە لەگەڵ ئۆجەلان دانوستان بکات، هۆشداریی داوە ئەگەر پەکەکە ئەنجامی دانوستانەکان قبوڵ نەکات، واژۆی ناکات و ئەو رێککەوتنە جێبەجێ ناکرێت".