ئەمریكا لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە داوایەکی بەپەلە لە ئێران دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
پاش هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، ئەمریکا لە پەیامێکدا داوایەک لە ئێران دەکات و دەڵێت 'وەڵامی هێرشەکان مەدەرەوە تا کۆتایی بەم بارودۆخ و زنجیرە هێرشانە بێت".
شۆن سیڤیت، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن رایگەیاند "داوا لە ئێران دەکەین هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل بوەستێنێت، بۆ ئەوەی ئەو زنجیرە هێرش و هێرشکارییە بەبێ تێکچونی دۆخەکە کۆتاییان بێت."
سیڤیت راشیگەیاند "وەڵامەکەی ئیسرائیل لە چوارچێوەی بەرگری لەخۆکردن بوو. ئیسرائیل خۆی لە هێرشکردنە سەر ناوچە مەدەنی نشینەكان بەدوورگرت و ئامانجی بو هێرش بکاتە سەر پێگە سەربازییەکان".
وتەبێژەکەی ئاسایشی ئەمریکا باسی لەوەشکرد ئەوان بەشداری ئە هێرشانەیان نەکردووە، ناوبراو وتیشی "ئامانجی ئێمە ئەوەیە دیبلۆماسی بەرەوپێش ببەین و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێور بکەینەوە".
|