کوردستان

وادەی بانگەشە وەستا.. 15ی ئەم مانگە کۆتا رۆژە

نها نیوز – هەواڵەکان

رۆژی 15ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 12ی شەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت و ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی "بەپێی یاسا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناكرێتەوە و كۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی كە دیاریكردووە كە 48 کاتژمێری پێش دەنگدانە".

ناوبراو رونیشیکردەوە "دوای ئەوەی بانگەشە راگیرا، دەبێت بانگەشە نەکرێت و لایەنە سیاسییەكان پابەندی ئەو وادەیە بن و رێنماییەکانی کۆمسیۆن پێشێل نەکەن".

عیماد جەمیل ئاشکراشیکرد "لە رۆژی 15ی ئەم مانگە کاتژمێر 12ی شەو بانگەشە كۆتایی دێت و ئەو وادەیە درێژناكرێتەوە".

جێی ئاماژەیە، بڕیارە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
2024-10-11
زیاتر...