ئابوری

مووچەخۆرانی سنووری ماددەی 140 مووچەکانیان دەگوازرێنەوە بۆسەر بەغدا

نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی ئابووریی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و حكومەتی عێراق، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی سنووری ماددەی 140 بگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، شاندی هەردوولا ڕێككەوتوون بە مەبەستی چارەسەركردنی بەشێك لەو گرفتانەی كە لە لیستی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە.

بەپێی رێککەوتنەکە، پێویستە سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی سنووری ماددەی 140، بگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی عێراق.
 
2024-09-10
زیاتر...