ئابوری

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت

نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سەرجەم گەنجینەکان لیستى مووچەى مانگى هەشتیان بۆ وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان ناردووە، بڕیارە پاش وردبینى رەوانەى بەغدا بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بە میدیای یەکێتی راگەیاند "لیستى مووچەى مانگى هەشت لەلایەن گەنجینەکان بۆ وەزارەتى دارایى و ئابووریى نێردراوە و وردبینى تێدا دەکرێت".

وتیشى "پاش تەواوبوونى وردبینى، لیستى مووچەى مانگى هەشت ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەى چوارشەممە، رەوانەى بەغدا دەکرێت".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، داوا لە وەزارەتى دارایى کراوە، بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەران بکرێت، ناوى دووبارە لە لیستی مووچەدا نەبێت، ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، بنووسرێت کە مووچە وەرناگرن.
 
2024-09-10
زیاتر...