کوردستان

كۆبونه‌وه‌ی تەیف سامی و شاندەکەی لەسەر پرسی دارایی لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەر ده‌ستیپێكرد

نها نیوز – هەواڵەکان

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بریتی دەبێت لە ماف و شایسته‌ی دارایی و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆڵی سه‌عد هه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، موچە، بودجە، رێگریی بازگەکانی حکومەتی عێراق لە هەناردەکردنی بەروبومی جوتیاران و باجه‌.

هاوکات شاندی عێراق پێكهاتووه‌ له‌ فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق، ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
 
2024-09-08
زیاتر...