کوردستان

لە سلێمانی هەنگاوێک بۆ گەشەکردنی بازرگانی دەنرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە بۆ بەرەوپێشبردن و گەشەکردنی بازرگانی لە سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی دەکات.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین ، ئارام بابان، جەوهەر ستار، بەهمەن عوسمان، کازێو کاوە، عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیانکرد لە جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی.

جەبار گۆران کەلە ئێستادا پاڵێوراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەیەوێت لەو رێگەیەوە خزمەت بەکاری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بکات، ناوبراو داوایکردووە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانیبن لە سەرخستن و هاوکاریکردنی بۆ پێشخستنی پرۆژە بازرگانی و پیشەسازیەکان.

لە دانیشتنەکەدا باس لە رەوشی بازرگانی و کاری بازرگانان لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی کرا، هەردولا جەختیان لە پێکەوە کارکردن و بەرەوپێشچونی کاری هاوبەشکرد تابتوانن پارێزگای سلێمانی لەگەشەی بازرگانی بەرەو پێشبڕوات.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پشتیوانی خۆی دوپاتکردەوە بۆ سەرخستنی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هیوایخواست پەیوەندیەکان لەنێوان بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بەهێزتر بکرێت.
 
2024-08-13
زیاتر...