ئابوری

دارایی عێراق بۆ مووچە داوایەکی بەپەلە لە حکومەتی کاربەڕێکەر دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەزوترین کات تەوتینی مووچە بکەن.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەڵێت "دەبێت حکومەتی هەرێم بە زووترین کات تەوتینی مووچە بکات و سورین لەسەر ئەو بابەتە تا چیتر کێشەی مووچە و نەناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست نەبێت.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە لە بارەی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ مووچە.

لایخۆشییەوە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی باس لەوە دەکات کە عێراق کێشەی پارەی نەختینەی نییە و 43 ملیار دینار بەردەوام لە دەوران دایە.

 
2024-08-12
زیاتر...