کێشەی لیستی مووچە لەلایەن بەغداوە قوڵتر دەبێتەوە و قۆناغێکی دیکەی بۆ زیادکراوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هێشتا وردبینی لیستی مووچەی مانگی حەوت تەواو نەکراوە و قۆناغێکی دیکە بۆ وردبینی لیستی مووچە زیادکراوە.
د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی "قۆناغێکی دیکەی وردبینی بۆ لیستی مووچە زیادکراوە، پێشتر تەنیا دیوانی چاودێریی دارایی وردبینی دەکرد، بەڵام ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەش لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی دەکات".
دۆسکی ئاشکراشی دەکات "ئەمڕۆ پەیوەندیم بە بڕیکاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە کرد، بەڵام ئەویش نازانێت کەی وردبینیەکە تەواو دەبێت".
جێی ئاماژەیە قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی مانگی حەوت، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، دیوانی چاودێری دارایی عێراق سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی وردبینییه له لیستی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، وتیشی "به‌پێی زانیارییه‌كانی من، تائێستا ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو نه‌بووه، كه وردبینییه‌كه‌یان ته‌واو كرد ئه‌وكاته لیستی وردبینیكراو ده‌نێرن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ تا پاره‌كه بینرێن بۆ هه‌رێمی كوردستان".
|