دارایی عێراق لەسەر مووچەی مانگی حەوت و دەنگۆکانی حکومەتی کاربەڕێکەر دێتەدەنگ
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە نەبوونی پارەی کاش دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچە دوورن لە راستییەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن وەزارەتی دارایی پارەی کاشی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە".
ئەوەش هاتووە "دابینکردن و دابەشکردنی مووچە لە کارە لە پێشینەکانی وەزارەتی داراییە و مانگانە بڕی حەوت ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوکاری دارایی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و خەرجییەکانی خوێندکاران".
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی کێشەی پارەی کاشی هەیە و ناتوانێت لەکاتی خۆیدا مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران دابین بکات.
|