رێبوار تەها پارێزگاری نوێی کەرکوک بناسە
نها نیوز - هەواڵەکان
بایۆگرافی ڕێبوار تەها پارێزگاری نوێی کەرکوک
ڕێبوار تەها مستەفا ئەحمەد
ساڵی 1982 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکووک لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوكردووە.
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆسی یاسا و بڕوانامەی دبلۆمی كارگێرى و ياسایە لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکووک.
ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی.
لە ساڵی 2018 وەک سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ جاری دووەم بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە.
جێگری نووسینەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە.
لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێت.
|