لەسەر یەکلایکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک راکان جبوری دێتەدەنگ و هەموو شت رەتدەکاتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
راكان جبوری سه‌رۆكی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە ئەمشەو پۆستی پارێزگار یەکلایی بکرێتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات کە هیچ بانگهێشتنامەیەکیان بۆ ئەندامەکانیان ناردبێت.
لەمیانی رونكردنه‌وه‌یه‌كدا راكان جبوری، سه‌رۆكی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتی "به‌مه‌به‌ستی رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له‌كاتێكدا دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام كه سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ندایه".
جبوری ئاماژه به‌وه‌ش دەکات "نوسینگهكهمان هیچ بانگهێشتێكی بۆ هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌رنه‌كرد، نه له پارێزگای كه‌ركوك، نه له هیچ شوێنێكی دیكه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند، بانگهێشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بكه‌ن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك كه ئه‌مشه‌و له هۆتێل ره‌شید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راشیگەیاند، لایه‌نه‌كان گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كورد ده‌بێت و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بۆ عه‌ره‌بی سوننه ده‌بێت.
|