ئابوری

پارێزگاری بانکی ناوەندی: پاڵپشتیی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکەین

نها نیوز – هەواڵەکان

 پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، بانکی ناوەندی بە ئاڕاستەی بەرنامەی حکومەت کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە چالاکییەکی تایبەت بە خێراکردنی پارەدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی بە ئاراستەی بەرنامەی حکومەت و لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی پارەدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی.

دەشڵێت "لە ساڵی 2023ـوە توانیومانە ڕێگاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیاتر بکەین و چالاکیی بازرگانی لەو بوارەدا زیاتر بکەین و ئەوەش ڕۆڵی ھەبووە لە بەرەوپێشبردنی ژێرخاندا".

عەلاق وتیشی، تەنیا لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، دوو ترلیۆن دینار بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە عێراق دراوە، لەکاتێکدا لە ھەمان مانگی 2023، تەنیا 800 ملیار دینار بووە.

ناوبراو داواشیکرد، دامەزراوە حکومییەکان یەکەیەکی تایبەت بە تەکنەلۆژیای پارەدانی ئەلیکترۆنی دابمەزرێنن بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو کەرتە.
 
2024-08-10
زیاتر...