کوردستان

لەنێوان ئاسایش و چەند چەکدارێک ڕووبەڕووبوونەوە روویدا و گیانلەدەستدان هەیە

نها نیوز – هەواڵەکان
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەرەداغ ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان مەفرەزەیەکی ئاسایش و چەند چەکدارێک روویدا. دەشڵێت "دوو کارمەندی ئاسایش شەهید بوون".

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/٩ کاتژمێر ٥ لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوە و بەداخەوە  بووە هۆی شەهیدبوونی (دوو) کارمەندی ئاسایش".

دەشڵێت "لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە".
 
2024-08-09
زیاتر...