ئابوری

سۆران عومەر: عێراق بەو هەموو گەندەڵیەوە داهات و خەرجیەکانی بەئاشکرا دەخاتەڕوو!

نها نیوز – هەواڵەکان

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەپێگەی فەرمی خۆی لەسەر داهاتی عێراق نوسیویەتی "عێراق بەو هەموو گەندەڵیەوە داهات و خەرجیەکانی بەئاشکرا دەخاتەڕوو!".

سۆران عومەر داهات و خەرجی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی 2024ی عێراق بەم شێوەیە بڵاودەکاتەوە..

530 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

کۆی داهاتی نەوتی 58 ترلیۆن و 802 ملیار دینارە.

کۆی داهاتی نانەوتی
حەوت ترلیۆن و 118 ملیار دینارە.

کۆی گشتی داهاتەکەی
65 ترلیۆن و 921 ملیار دینارە.

سۆران عومەر دەشڵێت "لە کۆی ئەو داهاتەی عێراق، تەنها 230 ملیار دیناری داهاتی هەرێمە!".

خەرجیەکانی
58 ترلیۆن و 253 ملیار دینار بووە.

لەو پارەیە پێنج ترلیۆن و 73 ملیار دیناری بۆ موچەی هەرێم ناردووە.

جگە لەوە 10 ترلیۆن و 954 ملیار دیناریشی داوە بە پێشینە.

لەو 58 ترلیۆن دینارەی خەرجی کردووە 40 ترلیۆن و 433 ملیار دیناری بۆ موچەو چاودێری کۆمەڵایەتی خەرج کراوە بەم جۆرە:

28 ترلیۆن و 180 ملیار دیناری بەهەرێمیشەوە بۆ موچە بووە.

12 ترلیۆن و 244 ملیار دیناریش بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی بووە.


2024-08-07
زیاتر...