پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە 50 تریلیۆن تێبپەڕێنێت
نها نیوز – هەواڵەکان
پێشبینی دەكرێت لەماوەی ئەمساڵدا پارەی تەرخانكراو بۆ موچە لە عێراق، پەنجا ترلیۆن دینار تێپەڕێنێت، ئەوەش یەكەمجارە لە مێژووی وڵاتەکەدا، پارەی موچە بگاتە ئەو ئاستە بەرزە.
مەنار عوبێدی، سەرۆكی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژی ئابوری پێشبینی دەكات، بۆیەكەمجار لە مێژووی عێراقدا، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی كەرتی حكومی بگاتە 56 ترلیۆن دینار لەساڵی 2024دا.
رونیشی كردەوە "پارەی تەرخانكراوی مووچەی كەرتی حكومی لە عێراق، دەگاتە زیاتر لە 44%ی كۆی خەرجییە گشتییەكان، لەكاتێكدا لە ساڵانی رابردوودا، پارەی مووچە كەمتر بوو لە 40%ی كۆی خەرجییەكان".
بە وتەی عوبێدی، كۆی پارەی مووچەی كەرتی حكومی لە عێراق لە نیوەی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە 28 ترلیۆن دینار و ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەى 19% زیادى کردووە.
|