ئابوری

هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بە عێراق کێشەی تێدەکەوێت و لیژنەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

لەبارەی ئەوەی کارەکانی لیژنەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە بەغدا بەکوێ گەشتووە هەواڵی ناخۆش رادەگەیەنرێت و بەوتەی سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق "لە ئێستادا لیژنەکە کارا نەبووە و چاوەڕوان دەکرێ هەڵوەشێنرێتەوە و لیژنەیەکی دیکە دروست بکرێت".

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەرییە، لەمیانی بڵاوکراوەیەکیدا بەپشی بەستن بە نوسراوێکی ئەنجومەنەکەی نوسیویەتی "لە 23/6/2024 نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی دروستکرد بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (9ی ساڵی 2014) و چارەسەرکردنی چارەنوسی لێبڕینی خانەنشینی پێشوو کەلە فەرمانبەران بڕدراوەو پەیوەستکردنی بە حکومەتی فیدراڵ".

نوسیویشیەتی "بەپێی فەرمانەکە پێویست بوو لیژنەکە کارەکانی لەماوەی (60) ڕۆژدا ئەنجام بدات، واتە تاکو 23/8/2024، بەڵام لە ئێستادا لیژنەکە کارا نەبووە و چاوەڕوان دەکرێ هەڵوەشێنرێتەوە و لیژنەیەکی دیکە دروست بکرێت کارا بێت".
سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوەی گرفتە هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و پارەی لێبڕینەکەش (پارەکە) دیار نییە.

ئەندامەکەی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق وتیشی "بۆ جێبەجێکردنی یاساکەش بەسەر تەواوی خانەنشینان پێویستە نزیکەی (70) ملیار دینار بخرێتە سەر موچەی هەرێم".
 
2024-08-06
زیاتر...