کوردستان

گەیشت.. هەنگاوێک لە یەکێتییەوە دژی راکان جبوری

نها نیوز – هەواڵەکان

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى سەرۆكی دەستەی هەماهەنگیی پارێزگاكان كردووە به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی له‌دژى راكان جبورى، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت "دوای ئەوەی راكان جبوری، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك سوێندی یاسایی خوارد وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، لەڕووی یاساییەوە ناتوانێت لە پۆستی پارێزگار بەردەوامی بەكارەكانی بدات، چونكە ناكرێت كەسێك لە پێگەیەك كاربكات كە چاودێریی كارەكانی حكومەت دەكات و هەمان ئەو كەسەش بۆخۆی لە حكومەت بێت و بەرپرسی یەكەم بێت.

دەشڵێت "نووسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكی دەستەی هەماهەنگیی پارێزگاكان كردووە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی دژ بە پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بگرنەبەر.

دیلان غه‌فور ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە نووسراوەكەدا ئاماژەم بەوەكردووە بە پشتبەستن بە رۆڵی چاودێریی پەرلەمان و بەگوێرەی ماددەی 61 برگەی 2، راكان جبوری وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەستبەكار بووە، بەڵام وەك پارێزگارى به‌ وه‌كاله‌ت دانرا و واژوو لەسەر نووسراوەكان دەكات، ئەوەش گرفتێكی یاساییە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك باس لەوەش دەکات "لە نووسراوه‌كه‌دا كە ئاراستەی سەرۆكی دەستەی هاوئاهەنگیی پارێزگاكانم كردووە، داوامكردووە كە لیژنەیەكی یاسایی پەیوەندیدار پێكبهێنرێت و ئەوانەی كەمتەرخەمن لەو پرسەدا رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
 
2024-07-20
زیاتر...