ئابوری

گەیشت.. دارای هەرێم وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی ئاشکراکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکموەتی کاربەڕێکەری هەرێم زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات و لەبارەی وادەکەیەوە رایدەگەیەنێت "سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوت دەگاتە دەستی ژمێریاریی عێراقی فیدڕاڵ.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی وت "لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هێزە ئەمنییەکانی مانگی حەوتی وەزارەت و فەرمانگەکان بە سیدی ئامادەیە و تەواو بووە و ئەمڕۆش بە کاغەز و چاپکراو ئامادە دەبێت.

سەرچاوەکەی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەشدا "لیستی ئەو مانگە خێراتر و وردتر کاری بۆ کراوە، بۆ ئەوەی هیچ تێبینییەک لەلایەن دارایی فیدڕاڵ نەبێت، هیچ بیانوویەک ناهێڵین، کە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران.

لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکرایکرد "بەئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ بۆ بەغدای دەنێرین و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوت دەگاتە دەستی ژمێریاریی عێراقی فیدڕاڵ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی پێشوو، لە ڕۆژی 27ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی شەشی بۆ بەغدا نارد و ڕۆژی شەممە 29ی حوزەیرانی 2024 لیستەکە گەیشتە دارایی فیدراڵ و پاشان رۆژی 4ی تەمموزی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 231 ملیاری دیناری تەمویلی مووچەخۆرانی مانگی شەشی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كرد و دەست بە دابەشكردنی مووچە كرا.

جێی سەرنجە، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان، وەزارەتەكان ئاگادار كراونەتەوە، كە پێش 10ی هەموو مانگێك لیستی مووچەیان ئامادە بێت.
2024-07-18
زیاتر...