کوردستان

یەکێتی سەرۆکی لیستەکانی بۆ هەڵبژاردن ئاشکراکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

ناوی سەرۆکی لیستەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکران و وتەبێژەکەشی دەڵێت "یەکێتی بە 173 کاندید بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات".

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی "ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی بە 173 کاندید بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

سەبارەت بەناوی سەرۆکی لیستەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردن ناوبراو ئاشکرا دەکات "لە ھەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتیە، لە سلێمانی دکتۆر میران محەمەد و لە ھەڵەبجە بەرزان عوسمان و لە دھۆک عەلی ئۆرەماری سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە دھۆک.
 
2024-07-17
زیاتر...