ئابوری

ئێستا گەیشت.. دارایی هەرێم لەسەر لیستی مووچە رونکردنەوەی بەپەلە دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بەردەوام دەرگایان بۆ تیمەكانی دیوانی چاودێریی دارایی كراوەبووە بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچە و داهات و خەرجییەكانی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە وەفدێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر كارەكانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی لە وەزارەت و دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوودا و وەزیری دارایی پشتیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بۆ كاری تیمە هاوبەشەكان دووپاتكردووەتەوە و رایگەیاند بەردەوام دەرگامان بۆ تیمەكانی دیوانی چاودێریی دارایی كراوەبووە بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچە و داهات و خەرجییەكانی هەرێمی كوردستان.
 
2024-07-17
زیاتر...