لەسەر پرسە چارەنوسسازەکە هۆشداری مەترسیدار درا بە هەرێم
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی ئەپیکۆر رایدەگەیەنێت، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم مانگانە زیانی یەک ملیار دۆلار لە عێراق دەدات.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بە میدیای فەرمی دەڵێت "ئێمە وەک دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان دەمانەوێت گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان نوێبکەنەوە، ئەگەر هەردوو لایەنی هەرێمی کوردستان و بەغدا رازیبن بە گۆڕانکارییەکان.
وتەبێژی ئەپیکۆر ئاماژەی بەوەشکرد "دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم کاری لەپێشینەی ئێستامانە، لەبەرئەوە راگرتنی نەوت مانگانە زیانی یەک ملیار دۆلار لە عێراقییەکان دەدات، ئێمە لەگەڵ هەرسێ لایەن دانیشتنی دیکە دەکەین، بەڵام نازانم بەدیاریکراوی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کەی دەستپیدەکاتەوە.
|