ئابوری

هەواڵە خۆشەکە گەیشت.. مووچەی دوو شوێنی تر دابەشدەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "چاوەڕواندەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، بەغدا مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە میدیای یەکێتیی راگەیاند، وردبینیی دیوانی چاودێریی عێراق و ھەرێم لە لیستی مووچەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەبێ ھیچ گرفتێک کۆتاییھاتووە، بۆیە ئەوانیش چاوەڕێدەکەن کۆتایی ئەم ھەفتەیە یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بەغدا مووچەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕەوانە بکات.

لای خۆیشیەوە، ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ چارسەرکراوە و چاوەڕواندەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پارەکە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت.
 
2024-07-17
زیاتر...