ئابوری

بەپەلە.. پارەی تر لە بەغداوە گەیشت و لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا بڕی 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی جوتیارانی بۆ هەرێم ناردووە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان دەڵێت "بەغدا بڕی 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ هەرێم ناردووە، کە پێنج ملیاری بۆ سلێمانییە، سێ ملیار بۆ هەولێر و دوو ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دهۆکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای تەوابوونی ڕێکارەکان، لەم هەفتەیەدا پارەکە بەسەر جوتیاران دابەشدەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل وتیشی، تا ئێستا 70 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیاران نێردراوە، ناردنی پارەکەش بەردەوام دەبێت.

بۆ ئەمساڵ، وەزارەتی بازرگانیی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆنیان بۆ دیاریکراوە کە دەکاتە ٪40ی 700 هەزار تۆنەکە.
 
2024-07-13
زیاتر...