بەپەلە.. 2500 خێزان بێئاو دەبن
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی رووداوێکی هاتۆچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە رێگای جوندیان روویدا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران رایگەیاند، رووداوەکە بووەتە هۆی شکانی هەردوو بۆریی ئاوی سەرەکیی جوندیان و بەهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و 500 خێزانی سنوورەکە بێئاو دەبن.
ئەمڕۆ شەممە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگەی جوندیان روویدا کە بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و کەوتووە بەسەر هەردوو بۆریی ئاوی سەرەکیی جوندیاندا.
لەو بارەیەوە تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دەڵێت "وەرگەڕانی ئەو ئۆتۆمبێلە بووەتە هۆی شکانی بۆرییەکە، کە بەهۆیەوە هەریەک لە گوندی کەورین و گەڕەکی جوندیان بێ ئاو دەبن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو خێزانانەی بەهۆی شکانی بۆڕییەکانەوە بێئاو دەبن، نزیکەی دوو هەزار 500 خێزانە.
دەشڵێت "جارێ نازانین کە بۆریەکە کەی چاکدەکرێتەوە، چونکە تانکەرەکە کەوتووە بەسەر بۆرییەکاندا کە درێژییان 30 مەترە، بۆیە کەی تەنکەرەکە لابرا دەستبەچاککردنەوەی بۆرییەکە دەکرێت.
|