کوردستان

هاوڵاتییەک: ویستم لە هەژماری من پارە راکێشم، پارەکەی بۆ حساب کردم بەڵام پێی نەدام

نها نیوز - هەواڵەکان

هاوڵاتییەک باسی یەکەم ئەزمونی خۆی دەکات لەگەڵ ئامێری (ئەی.تی. ئێم)ی پرۆسەی هەژماری من و دەڵێت "یەکەم ئەزموونم خراپ بوو، ویستم لە هەژماری من پارە راکێشم، پارەکەی بۆ حساب کردم بەڵام پێی نەدام و پارەکەشی لەسەر کارتەکەم بردبوو.

هەرێم رێبوار، فەرمانبەرێکی حکومەتە و بەشداربوونی پرۆسەی هەژماری منە، ئەو باس لە ئەزموونی مووچەوەرگرتنی خۆی دەکات لە بانکە ئەهلییەکان و دەڵێت "ئەزموونی یەکەمی من بە خراپی دەستی پێکرد ئەگەر هی ئێوە باشە ئەتوانن وەسف و سەنای بکەن.

‎ئەو فەرمانبەرە باس لەوە دەکات کە بەپێی رێنماییە فەرمییەکانی (هەژماری من) ئەو هەژمارەی کردووەتەوە و بەدیاری کراوی (بانکی جیهان)ییە، لەوبارەیەوە هەرێم پێی وایە "بە سیستەمکردنی کەرتی بانکی و هەنگاونان بەو ئاراستەیە بۆ ئەمڕۆ و ئایندە گرنگە و هیچ گومانێکم لەوە نیە، بەڵام ئەگەر بمانەوێت ئەم سیستەمە پێش بکەوێت و جێگەی خۆی بگریت تەنها بە وەسف و سەنا ناکرێت، بەڵکو پێویستە دەست لەسەر خەلەل و کەم و کوڕیەکانیش دابنرێت.

‎هەرێم رێبوار ئەزمونی خۆی دەگێڕێتەوە لەگەڵ بانکە ئەهلییەکانی (هەژماری من) و دەڵێت "ئەم مانگە بۆ یەکەمجار مووچەکەم لەڕێگەی هەژماری بانکەوە بۆ نێردرا و ئسولەکەی وایە کە بڕی پارەی هەژمارەکەم لە ڕێگەی جیهازێکی پارە راکێشانەوە وەربگرم پاش سەردانی و داخلکردنی کارتەکەم و لێدانی کۆدی تایبەتی دڵنیابوومەوە کە مووچەکەمی تێدایە و پاشان دەستم بە دوگمەی ڕاکێشانی پارەدا ناو دوای دیاریکردنی بڕی پێویست ئامێرەکە بەبێ ئەوەی پارەکەم بداتێ کارتەکەی دامەوە و پارەکەی لە هەژمارەکەم بڕی، دوای چێک کردنەوە دووبارە دڵنیابوومەوە کە فعلەن بڕی پارەکەی لە حسابەکەم بڕیوە بەبێ ئەوەی پارەکەم بداتێ.

ناوبراو بەردەوام دەبێت لەسەر قسەکانی و ئەوەش ئاشکرا دەکات "دوای ئەو حاڵەتە تەلەفۆن بۆ بانک بکە و تائکید بکەنەوە وایە یان وانییە و تەحویلی بەشی ئینکریکرا و بەکورتی مەسیری لە چەند ڕۆژی داهاتوو دیار ئەبێت کە بە چی ئەگات!!! لەبەرئەوە ئەزموونی یەکەمی من خراپ بوو هی ئێوە باش بووە باسی بکەن.
 
2024-07-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.