کوردستان

ئێستا گەیشت.. لەژێر فشاری سودانی پۆستە کێشە لەسەرەکە یەکلادەکرێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای حەوت مانگ لە هەڵبژاردن ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك کۆدەبێتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش ئاشکرای دەکات "كۆبونەوەكە بە فشاری سەرۆك وەزیران ئەنجام دەدرێت و دەبێت تا 30 ڕۆژ دوای كۆبونەوەكە سەرجەم پۆستەكانی پارێزگاكە یەكلایی بكرێتەوە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كه‌ پێی باش نه‌بو ناوی ئاشكرا بكرێت (داوایان لێكراوه‌ لێدوان نه‌ده‌ن) وتی "ئەمڕۆ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجامدەدەرێت و لە كۆبونەوەكەدا هیچ بڕیارێكی سیاسی نادرێت، تەنها بۆ دەستبەكاربونی ئەندامانی ئەنجومەنەكەیە.

ئەو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە ئاشکراشی دەکات "كۆبونەوەكە بە فشاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بوە و دوای چوار كۆبونەوەی لیستە براوەكانی كەركوكی، سەرۆك وەزیران ئاگاداری كردبونەوە ئەگەر تا دوای جەژن ڕێككنەكەون، ئەوا ئەو وەكو سەرۆك وەزیران كات دیایدەكات.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەدات "بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران بۆ ئەوە بوە لایەنە براوەكان بكەونە "ئەمری واقع"ەوە و لە ڕۆژی دەستبەكاربونی ئەنجومەنەكەوە 30 رۆژیان لە بەردەمدایه‌ بۆ ڕێككەوت لەسەر پۆستەكانی پارێزگاكە،

وتیشی "راكان جبوری خۆی بەوەكالەت پارێزگار بوو، ئەگەر بەمزوانە پۆستی پارێزگار یەكلایی نەكرێتەوە، قائیمقامی داقوق یان حەویجە جێگەی پارێزگار پڕدەكەنەوە چونكە ئەوان وەكالەت نین.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی کەرکوک رونیشیکردەوە 'راكان جبوری ناتوانێت ببێتەوە پارێزگار، چونکە لە مانگی (تەیمموز/7)ی ئەمساڵەوە تەمەنی كاركردنی كۆتایی دێت و ده‌بێت خانەنشین بێت و ئیتر ناتوانێت پۆستی حكومی (جێبه‌جێكردن) وه‌بگرێت، به‌ڵام ده‌توانێت پۆستی یاسادانان (په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) وەربگرێت.
2024-07-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.