ئابوری

دارای عێراق لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنیەکان و مووچەخۆرانی شارستانی هەنگاوە گرنگەکە دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

چاودێری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پرۆسەی وردبینیکردنیان بۆ لیستی ناو و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسیویەتی "بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و تەواوکردنی پابەندییەکانی دیوانی چاودێریی دارایی، کە لەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی 2023 بڕیاری لەبارەوەدراوە، پرۆسەی وردبینیکردنمان بۆ لیستی میلاکات و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تیمی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی دوێنێ بەهەماهەنگی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، کارەکانیان بۆ چاودێریکردن و وردبینیکردنی میلاکات و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
2024-07-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.