ئابوری

لەبەغداوە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێك داوای داهاتی نانەوتیی هەرێم دەكات و ئەو بڕەی داوای دەكات حكومەتی کاربەڕێکەر وەك پێویست رادەستی نەكردووە.

دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتی "مووچە لە پرسەكانی دیكە جیاكراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ناتەواویی لە لیست و زانیاریی و داتای تایبەت بە هێزە ئەمنییەكان ناردنی مووچەكەیان دواكەوتووە.

سەبارەت بە هۆکاری بنەڕەتی دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، سێکانیانی ئاماژە بەوەش دەکات "وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێك داوای داهاتی نانەوتیی هەرێم دەكات و ئەو بڕەی داوایدەكات حكومەتی هەرێم وەك پێویست رادەستی نەكردووە.

وتیشی "پێویستە حكومەتی هەرێم هاوكاریی لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بكات كە سەردانی هەرێم دەكات و وردبینی دەكات.
2024-07-10
زیاتر...