کوردستان

کورد و عەرەب لەسەر پۆستی کەرکوک رێکدەکەون

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرکردەیەکی سیاسی عەرەبی سوننە لە کەرکوک ئاشکرای دەکات، لێکتێگەیشتن هەیە لەسەر پۆستی ئەو پارێزگایە و پێدەچێت پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ عەرەبی سوننە بێت.

ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی سیاسی عەرەبی سوننە لە کەرکوک بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لە دانیشتنی سبەینێ پێنجشەممەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیار لەسەر هیچ پۆستێک نادرێت و هێشتا ڕێککەوتن ئەنجام نەدراوە، بەڵام لێکتێگەیشتن هەیە لەنێوان کورد و عەرەب.

ڕۆژی 18ی کانونی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت مانگ بەسەر هەڵبژارندا، هێشتا ئەنجومەنی پارێزگاکە کۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستێک بۆ پارێزگاکە.
 
2024-07-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.