ئابوری

گەیشت.. مووچەی توێژێکی تر دابەشدەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

نوێنەری گشتیی وانەبێژانى هەرێمى کوردستان دەڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو و رۆژانى یەکشەممە و دووشەممە، شایستە داراییەکانی مانگی نیسانی 2024ـی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی وانەبێژان بە میدیای یەکێتیی راگەیاند "بەگوێرەى رێنمایى ژمارە 14ـی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250 بۆ 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250 بۆ 400 هەزار دینار خەرجدەکرێت.

دەشڵێت "لە نوێنەرایەتیی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ جیاوازی کار دەکەن بۆ سەرجەم پارێزگا و شار و شارۆچکەکان و پەروەردەکان، بۆ دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژان تەنیا یەک رێگە هەیە ئەویش گواستنەوەى بودجەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژان، ئەمەش لە دەسەڵاتى سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدایە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر مامۆستایانى وانەبێژى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدایان کرد و لەگەڵ تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق و چەند بەرپرسێکى دیکە کۆبونەوەیان ئەنجامدا لەپێناو ئەوەى بکرێنە مامۆستای هەمیشەیى، بەڵام لە بودجەى ئەمساڵ هیچ بڕێک بۆ دامەزراندنیان دیارى نەکرا.

لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و شایستەى دارایى مانگانەیان 15 ملیار دینارە.
 
2024-07-10
زیاتر...