کوردستان

گرفتێکی ئاوی سلێمانی چارەسەرکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکیی کۆکردنەوەی کرێی ئاو ئاسایی بووەتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکیی کۆکردنەوەی کرێی ئاو ئاسایی بووەتەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لە ئێستاوە سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن بۆ راییکردنی ئیش و کارەکانیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی دووشەممەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکیی کۆکردنەوەی کرێی ئاو لە هەرێم لەکارکەوتبوون و لە بنکەکانی وەرگرتنی قەرزی ئاو نەدەتوانرا قەرزی ئاو وەربگیرێتەوە.
 
2024-07-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.