کوردستان

یەکێتی یەکەم هەڵوێستی لەسەر داواکەی سودانی راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، پابەندن بە داواکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکە.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت "ئێمە پابەندین بە داواکەی سودانی بۆ بەستنی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە رۆژی پێنجشەممە دەستنیشانکراوە.

باس لەوەش دەکات "راکان جبوری بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکەیە، بەڵام تا ئێستا سوێندی یاسایی نەخواردووە، بۆیە ئەگەر لەبەردەم دادگای فیدراڵی سوێندی یاسایی بخوات، ئەو سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەکات و بانگهێشتنامە ئاراستەی ئەندامەکانی ئەنجومەن دەکات بۆ کۆبوونەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە نامەیەکدا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک کرد، رۆژی پێنجشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت.
 
2024-07-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.