ئابوری

بەپەلە.. هۆكاری نەناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا ئاشكراكرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "دوو هەزار و 460 ناو لە لیستی كارەبا زیادەیە لە نێوان فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری بۆ مووچە كە دەكاتە دوو ملیار و 866 ملیۆن دینار زیادەی جیاوازیی مووچەیە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا باس لەوە دەکات، هۆکاری نەناردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا، پۆلیسی کارەبایە و دەڵێت "2 هەزارو 460 ناو لەلیستی وەزارەتی کارەبا زیادەیە لەنێوان دائیرەی موازەنەو دائیرەی محاسەبە، بۆ موچە دەکاتە 2 ملیار و 866 ملیۆن دینار زیادەی جیاوازی موچە.
ئەو دەشڵێت "هۆکارەکەشی پۆلیسی کارەبایە کە لەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ناویشیان لەسەر وەزارەتی کارەبا هەیە كە لە مانگی 10ی ساڵی 2023ـوە داواكراوە ئەم كێشە چارەسەربكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیش دەکاتەوە "دوو هەزار و 460 ناوە لە لیستی كارەبا زیادەیە لە نێوان فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری بۆ مووچە كە دەكاتە دوو ملیار و 866 ملیۆن دینار زیادەی جیاوازیی مووچەیە.
 
2024-07-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.